سەرۆک وه‌زیران لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بارەگای وەزارەتی بەرگری فه‌رمانێك دەردەکات

سیاسی
  • 4-09-2024, 14:53
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانی بارەگای وەزارەتی بەرگری دەکات و فەرمان دەکات گرنگی بە سەرجەم پێداویستیەکانی هێزە چەکدارەکان بدرێت.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی بارەگای وەزارەتی بەرگری کرد".هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد، کە فەرماندەی سوپا و بەڕێوەبەرانی بەش و خزمەتگوزارییە سەربازییەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی لەخۆگرتبوو، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و ژمارەیەک سەرکردەی سوپا، بۆ تاوتوێکردنی ئاستی ئامادە باشی شەڕ و بەرزکردنەوەی ئامادەیی سەرجەم پێکهاتە و فەرماندەییەکانی سوپا (هێزی زەمینی - هێزی ئاسمانی - فڕۆکەوانی سوپای - هێزی دەریایی - بەرگری ئاسمانی )، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی خۆ ئامادە کردن، هەروەها وەزیری بەرگری کورتەیەکی سەبارەت بە کارەکانی وەزارەت و دۆخی شەڕ و ئامادەیی هەموو پێکهاتە سەربازییەکان پێشکەش کرد".

    هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ " لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی کردەوە لەسەر باشترکردنی کاری بەش و پێکهاتەکانی سوپا، بەشێوەیەک بتوانن لەگەڵ پێشکەوتن و ئەرکە ئەمنییەکان بەهەموو شێوەکانیانەوە بگونجێن، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریدا"، سه‌رۆك وه‌زیرانی جەختی کردەوە لەسەر "چالاککردنی کاری هەواڵگری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پێشوەخت لەدژی حەشارگە و حەواگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، و دەزگا هەواڵگرییەکان هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا بکەن بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوونی چەتەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "فەرماندەی گشتیی فەرمانی کرد بەردەوام بن لە کاردکردن لە هەموو ئاستەکاندا و بەدواداچوون بۆ پێکهاتە و یەکەکانیان بکەن و پێداویستییەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی و شەڕ دیاری بکەن، هەروەها گرنگی بدەن بە مەشقکردن و پڕچەککردن، بەتایبەتی پێکهاتەکانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا، لەڕێگەی بەردەوامی چڕکردنەوەی مەشقپێکردنی تایبەت بە فڕۆکەوانان و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئامادەکردنی فڕۆکەکان و پێویستیی وەبەرهێنان کردن لە سەرجەم دەروازەکانی خەرج کردن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی چەک و هەڵبژاردنی لایەنە گرێبەستکارە ڕەسەنەکان".

    ڕاگەیەندراوەکەدا سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "پێویستە گرنگی بە کاروباری تایبەتی شەڕەڤانان بدرێت لە بوارە جیاجیاکانەوە، و چالاککردنی ڕاسپاردکانی پێشووی بۆ پێکەوەژیانی مەیدانی فەرماندەکان لەگەڵ ئەندامانی هێزە چەکدارەکان، جگە لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرجەم جومگەکانی وەزارەت و گرتنەبەری پێوەرەکانی کارایی و لێهاتوویی و نیشتمانپەروەری و پیشەیی لە هەڵبژاردنی ئەفسەرانی سەرکەوتوو بۆ ڕاسپاردنیان لە ئەرکەکان".