بەغدا - INA
سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێراق، عەقیل موفتن، بریاریدا كه پێنج هەزار ئاڵای دابەش بكات لە بهسهر هاندەرانی عێراق لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە، کە میوانداری یاریی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی و هاوتا عومانییەکانی دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی، عەقیل موفتین، بڕیاری دابەشکردنی پێنج هەزار ئاڵای لەنێوان هاندەرانی عێراق لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردەکەمان لە یارییەکەی سبەی پێنجشەممە بەرامبەر هاوتا عومانییەکەی دا".