سبەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بە جلوبەرگی سپی بەرامبەر عومان یاری ده‌كات

وەرزش
  • 4-09-2024, 14:28
  • +A -A

    بەغدا - INA

    کۆنفرانسی تەکنیکی بۆ یاریی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی و هاوتا عومانییەکەی لە قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆتێل مۆڤنپیک بەڕێوەچوو.

    فیدراسیۆنی تۆپی پێ عێراقی  له‌ راگه‌یندراوێكی كورتدا كه‌ بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا، ئاماژەی بەوە کردووە، “کۆنفرانسەکە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی بابەتی لۆجستی، کارگێڕی، پزیشکی و میدیایی”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “هەڵبژاردەی نیشتمانی پۆشاكی سپی تەواو لەبەر دەکات و گۆڵپارێزەکان ڕەنگی زەرد لەبەر دەکەن، هەڵبژاردەی عومان پۆشاكی سووری تەواو لەبەر دەکەن و گۆڵپارێزەکانیش ڕەنگی ڕەش لەبەر دەکەن”.