بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەندەلاوی، لەگەڵ عەبدوڵڵا مهتهڕ مەزروعی باڵیۆزی نوێی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە عێراق، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دەرفەتی بەڵێندەرانەی ئابووری و وەبەرهێنانیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا ڕایگەیاند: “موحسین مەندەلاوی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت ئەمڕۆ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی له عێراق، عەبدوڵڵا مهتهڕ مەزروعی ، و شاندی یاوەری کرد ".
ههروهها له راگهیندراوهكه ئهوهیش هات كه، "لە میانەی دیدارەکەدا باس لە ئایندەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا، هەروەها دەرفەتە ئومێدبەخشەکان بۆ پێشخستنیان لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئابووری و وەبەرهێنان، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی عێراق و ئیمارات، و لە گەشەکردن و گەشەسەندنی دوو وڵات و خۆشگوزەرانی دوو گەلی ئازیزدا ڕەنگدەداتەوە بەدیبهێنێت".
مەندەلاوی "پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە عێراق، عەبدوڵڵا مهزروعی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە دیپلۆماسییەکانی لەسەر خاکی عێراق".
هاوکات جەختی لە "قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت و هەردوو گەلی برا، و گرنگی بەهێزکردنیان لەڕێگەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی دووقۆڵی لەو لایەنانەی کە پەیوەندییان بە هەردوو وڵاتەوە هەیە کردەوە".