هه‌ولێر –INA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى باڵيۆزى هيندستان بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێردراوه تێیدا هاتووه " نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە مەبەستی كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له به‌ڕێز پراشانت پيسێ، باڵيۆزى هيندستان له عێراق كرد".
هه‌روه‌ها له راگهیندراوهكه ئه‌وه‌یش هاتووه كه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به پيسێ كرد بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى له ماوه‌ى كاركردنیدا له عێراق له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى هيندستان سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرييه‌ى له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا لێى كراوه، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
جێگای باسه له ديدارهكهدا كه كونسوڵى گشتيى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێ كران.