بەغدا-INA
"عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی لەگەڵ "محمد زیشان ئەحمەد" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی پاکستان لە عێراق،پرسەکانی پەیوەست بەکارووباری کونسوڵگەرییەکان و کاروباری هاووڵاتیانی هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن.
وەزارەتی دەرەوە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی لەنوسینگەی خۆی پێشوازیکرد لە "محمد زیشان ئەحمەد" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی پاکستان لە عێراق .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لەمیانی دیدارێکدا هەردوولا گفتوگۆیانکرد لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە بابەتە کونسوڵگەرییەکان و کاروباری هاووڵاتیان لە هەردوو وڵات، لایەن خۆیەوە "بەرزنجی " ئامادەیی وەزارەتی دەرەوەی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاریی و دابینکردنی هەر ئاسانکارییەک ئەگەر پێویست بکات بۆ تێپەڕاندنی هەر ئاستەنگێکی بەردەم باڵیۆزخانەی پاکستان لە بەغدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن خۆیەوە" باڵیۆزی پاکستان"سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەرزنجی کرد بۆ بەردەوامی پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوە، جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان کردەوە.