ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی مهرجهعی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی، سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی سەید فادل مهیلانی کرد.
نووسینگەی سەید سیستانی لە راگهیندراوێكدا کە ئاراستەی کوڕی کۆچکردوو سهید حەیدەر حوسێنی مهیلانی کردووە و لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ەوە بڵاوكرایهوه ، ڕایگەیاندووە، “بە خەم و پەژارەیەکی زیاترەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانا حجته ئیسلام سهید سهید فازڵ حوسێن مهیلانی (خوای گەورە لێی خۆش بێت) دوای تەمەنێکی پڕ لە بەخشین لە پێناو بەرەوپێشبردنی ئاین و خزمەتکردنی ئیمانداران”.
ئەوەشی خستەڕوو: "لەکاتێکدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و سهرجهم خانەوادەی بەڕێزتان و خۆشەویستانی کۆچکردووی بەختەوەر دەکەین لەم كۆسپه گەورەیەدا، داواکارین لە خودای مەزن ڕەحمەت و ڕەزامەندی بەسەریدا بێت، هەروەها بۆ خێزانە بەڕێزەکەی سەبوری و دڵنەوایی بدات".