وەزارەتی ناوخۆ : زیاتر لە 15 كارمه‌ندمان لە خۆپیشاندانه‌كه‌ی دەرچوانی پیشە تەندروستییەکان بریندار بوو

ئەمنی
  • 4-09-2024, 09:59
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە میانی خۆپیشاندانێکدا لەلایەن دەرچوانی پیشە تەندروستییەکان زیاتر لە 15 ئەندام برینداربوون.

    وەزارەتی ناوخۆ لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، "گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە تیایدا دەرکەوتووە کە یەکەی پارستنی یاسا کە ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندانی دەرچووانی پیشە تەندروستییەکانی پێ سپێردراوە، بەرکەوتەی چی بووە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە، زیاتر لە ١٥ ئەندام برینداربوون، هەندێکیان بە سەختی، لە ئەنجامی هێرشی بەشێک لە خۆپیشاندەران بۆ سەر ئەندامانی ئەم یەکەیە کە تۆمەتی پاراستنی خۆپیشاندانەکەیان داوە. ئەم هێرشانە بووەتە هۆی دروستبوونی خۆلێدان لەنێوان خۆپیشاندەران و كارمه‌ندانی یەکەی پارستنی یاسا".