به‌غدا-INA
فراكسیۆنه‌كانی كوردستان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌پێكهاتووه‌ن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌شنووسی یاسای گه‌رانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی خانوبه‌ره‌كان بۆ خاوه‌كان ده‌ڕبریوه، له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، هاتووه"ئێمە وه‌كو فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتمانی کوردستان و نەوەی نوێ ویەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وكۆمه‌ڵه‌ی دادوه‌ری ئیسلامی كوردستان وپه‌رله‌مانتار فاروق حه‌ننا عه‌تۆ له‌پێکهاتەی مەسیحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناڕەزایی خۆمان ڕادەگەیەنین و ڕەخنەی توندی ئاراسته‌ی لە هەڵوێستی بەشێک لە فراكسیۆن و هێزی سیاسییه‌كانی ناو ئەنجومەنی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین، کە بەداخەوە بە ئەنقەست نه‌یانهێشت ده‌نگ له‌سه‌ر(ڕەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانی كه‌هەندێک له‌بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە) بدرێت، کە لە ناو بڕگەی یەکەمی، بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆدا دوێنێ سێ شه‌ممه‌دا بوو، ئەم یاسایە ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت، دادپەروەری لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکات کە زیانیان پێگەیشتووە به‌هۆی سیاسەتەکانی سەرکوتکردن و ئاوارەبوون لە ماوەی سەردەمی دیکتاتۆرییەت ومافیان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، ڕەشنووسی یاساکە زۆر ناوچەی عێراق ده‌گرێته‌وه و نادادپەروەری لە ستەملێکراوان دوور دەخاتەوە و ئەو موڵکانە دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوه‌نه‌كانیان کە لە سەردەمی بەعسی بن گۆڕبوو دەستی بەسەردا گیراوە.
بۆیە داوا لە فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ھێزه هاوبەشەکانمان لە وڵات دەکەین لەگەڵمان بوەستن بۆ دەرکردنی ڕەشنووسی ئه‌م یاسایه له‌پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە زیانەکانی هاوڵاتیان کە قوربانیی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو بوون، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئارامی کۆمەڵگا، بە تایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان.