تەواوی بڕیارەكانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی وەزیران

سیاسی
  • 3-09-2024, 23:46
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، لەوانە پابەندکردنی ده‌سته‌ی گشتی گومرگی بە داخڵکردنی کەرەستەی پەیوەست بە سەرژمێری دانیشتوان و زیادکردنی نرخی کڕینی یەک تۆن لە بەروبوومی چه‌ڵتوكی برنجی عه‌نبه‌ر لە عێراق.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێدا هاتووه‌" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرپەرشتی سی و شەشەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران  و دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە " پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی وڵات تاوتوێ کران و گفتوگۆیان لەسەر کرا".

    بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە مووچە و تەرخانکردنی دارایی ئەندامانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی دەگرێتەوە، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە زیادکردنی تەرخانکردنەکان بۆ ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی پڕۆژە گەورەکانی نەخۆشخانەکان، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانییە (45ی ساڵی 2018)ی پەسەندکرد، سەبارەت بە دانانی ڕێگا و میکانیزمی پێویست بۆ تەواوکردنی گشتی پڕۆژەی نەخۆشخانەکان کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە پەسەندکرابوون”.

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، “لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ئەنجومەن دەنگیدا بە پابەندکردنی ده‌سته‌ی گشتی گومرگی بە داخڵکردنی کەرەستەی پەیوەندیدار بە سەرژمێری دانیشتوان، و لە ئەگەری پێشکەشنەکردنی بڕوانامەی ڕەچەڵەک و فاکتورەی ئەسڵی ، پارەی پێشەکی بە بڕی (1) ملیۆن دینار لە وەزارەتی پلاندانانەوە دابین دەکرێت، وەک ده‌رهاویشتن لە بڕیارەکەی ئەنجومەن (23672 ساڵی 2023)، وە بەڵێننامە بۆ پێشکەشکردنی بڕوانامە و لیستەکانی پێشووتر لە ماوەی زۆرترین 90 ڕۆژدا لە 2023 بەرواری بەیاننامەی گومرگی.

    لەبواری پاڵپشتیکردنی بەروبومی ستراتیژیدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە-بەپێی ڕاگەیەندراوەکە- نرخی کڕینی یەک تۆن لە بەروبومی چه‌ڵتووكی برنجی عه‌نبه‌ر لەعێراق لە (950) هەزار دینارەوە، بۆ هەر تۆنێک ببێتە (1) ملیۆن دینار، وهێشتنەوەی نرخی ئێستای بەروبوومی چه‌ڵتووك بە ( 800) هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک.

    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە - لە ڕووی هاوکاری ئەمنی لەگەڵ وڵاتانی هاوڕێ، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی دەسەڵاتی دانوستان و واژۆکردنی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاری ئەمنی لە نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆماری عێراق و بەخشینی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە ئێران، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای گرێبەستی پەیماننامە (٣٥ بۆ ساڵی ٢٠١٥)، لەگەڵ هەر هەموارکردنەوە، هاوپێچ، یان ڕێککەوتنێک کە لە ئەنجامی ئەو یاداشتنامەی پێشووەوە هاتبێتە ئاراوە، پێشکەش بە ئه‌مانه‌ی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت؛ بۆ خستنەڕووی بۆچوونەکە پێش واژۆکردنی.

    ئەنجومەن ڕاسپاردەکانی کۆنووسی لیژنەی فەرمانی دیوانی (23995)ی تایبەت بە پرۆژەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەی چینی پەسەند کرد، سەبارەت بە پەسەندکردنی خشتەی تەرخانکردن کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئامادەکراوە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی میحوەرەکەی عێراقی -رێککەوتنی چینی کە لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا هاتووە بۆ ساڵانی دارایی (2023-2024-2025).

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پڕۆژە دواکەوتوو و وەستاوەکان، و بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنیان، ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەندکرد:

    1 - زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی دابین کردن و جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی وێستگەی چارەسەرکردن لە دیوی ئەیمەنی شاری موسڵ.
    2 - زیادکردنی تێچووی پڕۆژەی ئاوەڕۆی موسڵ / کەناری ئەیمەن م1 - نەینەوا.
    3 - هەموارکردنەوەی تێچووی گشتی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قاوشەکان لە نەخۆشخانەی ڕاهێنانی ڕەشاد لە پارێزگای بەغدا.
    4 - زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای قەرەتەپە / عومەر مەندان - یەکگرتنی ڕێگای بەغدا – کەرکوک، بە درێژی 22 کم لە قۆناغی دووەمیدا.

    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە - ئەنجومەن ڕەزامەندی نیشاندا وەزارەتی دارایی بۆ تەرخانکردنی بڕی (11.839) ملیار دینار بۆ بودجەی کارپێکردنی پارێزگای دیوانیە، لە یەدەگی فریاگوزاری، بەمەبەستی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی پاککردنەوە بۆ خزمەتکردنی سەنتەری قەزاکانی  پارێزگای دیوانیە، بۆ ماوەی ٣ ساڵ، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی (١٣ بۆ ساڵی ٢٠٢٣).

    هاوکات ڕەزامەندی لەسەر دەرکردنی گرێبەستی لێکۆڵینەوە لە یەکگرتنی کۆمپانیای بیمەی نیشتمانی و کۆمپانیای بیمەی عێراقی بۆ یەک کۆمپانیا، لە بڕگەی یەکەمی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 23545ی ساڵی 2023، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕێکارەکانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بە وردبینی و چاودێریکردنی حیساباتی بەرپرسیارێتی هاوبەش.