بەغدا - INA
سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید و موحسین مهندهلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر گرنگی دامەزراندنی سەقامگیری سیاسی پێداگرییان کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووه " سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت کرد.
ههروهها لە میانی دیدارەکەدا، کە "ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد بەڕێوەچو، بارودۆخی گشتیی وڵات تاووتوێ کرا" وههردوو جهتیان له" گرنگی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و کاری هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەڕێگەی دیالۆگی بنیاتنەرەوە دوپاتکرایەوە، بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەهێزکردنی رۆڵی پەرلەمان لە چاودێریکردن و دەرکردنی یاسا پێویستەکان، کە پەیوەستن بە پێداویستیی هاووڵاتیانەوە".
بهگوێرهی راگهیندراوهكه" سەرۆك کۆمار باسی لە گرنگی بەهێزکردنی هاریکاریی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران کرد لە بواری پێشنیارکردنی یاسا و پەسندکردنی". ههروهها جەختیشیکردەوە، له "ئامادەیە پشتیوانی لە هەر هەوڵێك بکات، کە ببێتەمایەی پتەوکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان".
لای خۆیەوە موحسین مەندەلاوی جەختیکردەوە لە "گرنگی هاریکاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی کۆمار و بەدواداچونکردن بۆ ئەو پرۆژە یاسایانەی لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە بەمەبەستی تاووتوێکردن و پەسندکردنیان، نێردراون".