قوباد تاڵەبانی وباڵیۆزی توركیا لە عێراق تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد

ناوخۆ
  • 3-09-2024, 23:01
  • +A -A

    هه‌ولێر –INA

    قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق كرد.

    نووسينگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌"ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیا گفتوگۆكرا.

    هه‌روه‌ها لە كۆبوونەوەكەدا ، "قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆزی نوێی توركیا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا".

    لە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەیدا بە پێویستیی پتەوكردنی پەیوەندییەكان بەشێوەیەكی تەندروست لە بوارە جیاوازەكاندا و جەختیشیكردەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و لەناویشیاندا كردنەوەی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەڕێگای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنەوە.