بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سێ رێنمایی تایبەت بە دۆسیێی دەرچووانی پیشەی پزیشکی و تەندروستی دهركرد.
باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حکومەت لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوە تێیدا رایگهیاند " وەک باوەڕبوون بە مافی هەموو هاووڵاتیان بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە، لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانیان لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە، هەروەها وتەبێژی حکومەت "پابەندبوون بە پێویستی ڕێزگرتن لە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران لە هەموو چین و توێژەکان" ههروهها وتی، "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانى، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لەو بارودۆخانەی کە ئەمڕۆ سێشەممە لە خۆپیشاندانەکانی دەرچوانی پیشە تەندروستییەکان ڕوویدا، هەروەها سهرۆك وهزیران فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدای ڕاسپارد لە هەموو خۆپیشاندانەکانی داهاتوودا بەشێوەیەکی مەیدانی ئامادە بێت، بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران".
ههر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەو لیژنەیەی ڕاسپارد کە هەفتەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی پێکهێنرا، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر یەکلایکردنەوەی بابەتی دەرچووانی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا پێشکەش بکات لەگەڵ چۆنیەتی گونجاندنی لەڕووی یاسایەوە".