هه‌ولێر –INA
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئانل بۆرائينان باڵيۆزى نوێى توركيا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
نووسينگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێردراوه تێیدا هاتووه " نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئانل بۆرائينان باڵيۆزى نوێى توركيا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى".
هه‌روه‌ها هه‌ردوو لا دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
لاى خۆيه‌وه ئينان خۆشحاڵيىخۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق نيشان دا و خواست وئامادهييى توركياى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.