وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا دەکات

ناوخۆ
  • 3-09-2024, 18:42
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا کرد، ئەمەش دوای ٣٣ ساڵ لە داخستنی باڵیۆزخانەی سویسرا.

    وەزارەتی دەرەوە له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ " ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و سویسرا دێت، هەروەها ڕەنگدانەوەی خواستی هەردوولایە بۆ چەسپاندنی هاریکاری لە بوارە جیاجیاکاندا".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتوو كه‌ " وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە کە "کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا نیشانەیەکی ئەرێنی لە ڕەوتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکاندا نیشان دەدات، هەروەها ئاسۆی نوێ بۆ هاوکاری بەرهەمدار لە نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دوو گەلی دۆست بکات".

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، " وەزارەتی دەرەوە بە هیوای بەهێزکردنی هاوبەشییەکان و پەرەپێدانی گفتوگۆی دوولایەنە لەگەڵ سویسرا، کاردەکات بۆ دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکان لە پێشخستنی ڕێگاکانی هاوکاریدا".