بەغدا - INA - ویسام مهلا
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی عهتوان عەتوانی، میوانداریی سەرۆکی دەستەی گشتی بۆ باج، عەلی وەعد عەللاوی و حەسەن حەمود عگێلی سهرۆكی دهستهی گشتی گومرگی، كرد، بۆ تاوتوێکردنی داهاتی نا نەوت و زۆرترین هاوردەکردن.
عەتونی لەمیانی دیدارەکەدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: کۆبوونەوەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە فراوانکردنی داهاتە نانەوتییەکان و تاوتوێکردنی دۆخی دارایی ئامادهبوون، ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو لایهك درک بەو وابەستەییە دەکەن لەسەر نەوت ئابوورییەکی لاواز دروست دەکات و ئەمەش وایکردووە ئابووری عێراق ببێتە ئابوورییەکی کرێچی وابەستە بە نەوت ".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، "لیژنەی دارایی پێشتر لەگەڵ جێگری سەرۆک وهزیران و وەزیری دارایی و کارەبا و وەزیری نەوت کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی داهاتە جیاجیاکان، لەنێویاندا داهاتی نا نەوت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "باج و گومرگ دامەزراوەیەکی زۆر گرنگن کە توانای زیادکردن و زۆرترین داهاتیان هەیە، بەتایبەتی کە بانکی ناوەندی ڕۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت".