ئەنجومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی پڕۆژەیەک بۆ درۆستكردنی مانگی دەستکردی عێراقی دەکات

ئەمنی
  • 3-09-2024, 15:16
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی سێزدەهەمین دانیشتنی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدا، هاوکات تاوتوێی پڕۆژەی درۆستكردنی مانگی دەستکردی عێراقی کرد.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌"ئەنجوومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی سێزدەهەمین دانیشتنی خۆی بۆ ساڵی 2024 ئەنجامدا، بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی"، ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی باسی لەو بابەتانە کردووە کە لە بەرنامەی کاردا هاتووە، و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست لەسەریان داوە".

    بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی (پرۆژەیەک بۆ درۆستكردنی مانگی دەستکردی عێراقی) کردووە، ، هەروەها ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری ئەمنی بۆ وەزارەتی بەرگری عێراقیش تاوتوێ کرا، ئەنجومەنیش بڕیاری گونجاوی سەبارەت بەو بابەتە داوە".