بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە سەقامگیربوونی بارودۆخی ئەمنی زامنێکە بۆ بەردوامبوون لە هاوبەشیەکانی کەرتی ئابووری.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە مەندلاوی لە بارەگای تایبەتی خۆی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانی لەعێڕاق ستیفن هیتشن ، لەدیدارەکەدا پێشهاتەکانی ناوچەکە تاووتوێکران.
مەندلاوی بەپێی بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە یەکێتی ئەوڕوپا و هێزە نێودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوەکانی جیهان بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنە ئەستۆ لە ڕاوەستاندنی کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستینی لەغەززە.
هەروەها لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت جەختیکردەوەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان بۆ بەرژەوەندیهەردوولا.
ڕوونیشی کردەوەکە دەسەڵاتی یاساڕێژی پشتیوانی بۆچوونەکانی حکومەت دەکات لە دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی لەسەربنەمای ڕێزگرتن و ئاسایش وپاراستنی سەروەری عێڕاق.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی بەریتانیا خواستی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکان و دۆستایەتیکردنی عێڕاق و پشتیوانیکردنی لە کەرتەکانی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە.