بەغداد/INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشهممه پێداگری کرد لە بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئابووری گشتگیر لەگەڵ وڵاتی ئیماڕات .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئیماڕاتی عەرەبی نوێ لەلای عێڕاق عەبدوڵڵا مەتەڕ مەزروعی ، لەدیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد کەلەهەموو ئاستەکاندا بەردەوامی هەیە ، هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردنی ئەوپەیوەندیانە تاووتوێکران .
هەروەها سەرۆک وەزیران هیوای خواست کە باڵیۆزی ئیماڕاتی لەکارەکانیدا سەرکەوتووبێت، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئیماڕات کۆششەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێڕاقدا ، بەتایبەتی لەپڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کە پڕۆژەیەکی ئابووری زیندووە لەناوچەکەدا.