باڵیۆزخانەی سویسرا لەبەغدا کرایەوە

جیهانی
  • 3-09-2024, 12:45
  • +A -A

    بەغداد/INA
    پاش داخستنی بۆماوەی 33 ساڵ وڵاتی سویسڕا باڵیۆزخانەی خۆی لەبەغدا کردەوە  .
    ئەم هەنگاوە لەمیانەی ستڕاتیژیەتی ئەنجومەنی فیدڕاڵیدا پەیڕەودەکرێت بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا ، بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی سویسڕا لەگەڵ عێڕاق و پەڕەپێدانی هەماهەنگیەکان لە بوارەکانی ئابووری و ئاسایش و کۆچکردن.
    ئەنجومەنی فیدڕاڵی سویسری لەلێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد جەختیلەوەکردەوەکە ئەم هەنگاوە بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانە  لەگەڵ عێڕاق، بەتایبەت بارودۆخی ئەمنی عێڕاق ڕوو لە سەقامگیریە لەقۆناغێکی نوێی گەشەسەندنی ئابووریدایە.
    ڕوونیشی کردەوە کە عێڕاق کۆششی بێوێنەی خستووەتەگەڕ  بۆ پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەکەدا و ئێستاش زیاتر لە 50 باڵیۆزخانە لە بەغداد بوونیان هەیە.
    ڕوونیشی کردەوەکە باڵیۆزخانەی نوێی سویسرا جەخت دەکاتەوەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان سویسراو عێڕاق لەسەرجەم بوارەکانی ئابووری و ئاسایش و ئاشتی و فراوانترکردنی بەرژەوەندیەکانی سویسرا.