بەغدا- INA
ئەو دوو یاریزانە پیشەگەری ههڵبژاردوهی نیشتمانی عەلی جاسم و عەلی حەمادی، لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی و یانەی ئیپسویچ تاونی ئینگلیزی، لە شوێنی نیشتەجێبوونی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە شاری بەسڕه ، دوای گەیشتنیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پەیوەندییان بە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە کرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی له راگهیندراوێكی كورتدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی نێردراوه تێیدا هاتووه" دوای گەیشتنیان بەرەبەیانی ئهمڕۆ سێشەممە هەردوو یاریزان عەلی جاسم و عەلی حەمەدی، پیشەگەری یانەی کۆمۆی ئیتاڵی و ئیپسویچ تاونی ئینگلیزی، پەیوەندییان بە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی کردووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی له شاری بەسرە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هیوادارە ئەو دوو یاریزانە بەشداری یەکەی مەشقی ئێواران بکەن لەگەڵ سهرجهم یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی سهڵتهنی عومان كه ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی جیهانی ٢٠٢٦ یاری کۆتایی جامی ئەمریکا بهڕێوهدهچێت”.