بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە شانشینی ئوردون بەمەبەستی سەردانیکردنی پێشانگەی سوفوکس کەتایبەتە بە پیشەسازی بەرگری.
بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیرشمەری بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە شانشینی ئوردونی بەمەبستی سەرانیکردنی پێشانگەی سوفوکس کەتایبەتە بە کاروباری پیشەسازی بەرگری و کەلوپەلی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە پێشانگەکە چەندوڵاتێک بەشداری تیادا دەکەن و تیایدا چەکی سووک و مامناوەند و فڕۆکەی دڕۆنی هێرشبەرو پشکنین و ئامێر وکەلوپەلی سەربازی بەرگری نمایش دەکرێت.