بەغداد/ INA فاتمە ڕەحمە
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوای هێزی تایبەت یەحیا ڕەسوڵ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە چەند وردەکاریەکی دەربارەی ئۆپەراسیۆنی جۆری دژبە سەرکردەکانی داعش لەبیابانی ئەنباڕ خستەڕوو.
لیوا ڕەسول بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە لەبیابانی ڕۆژاوا تیرۆریستانمان ڕاوناوە ئەویش پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد و بەدووداچونی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئۆپەراسیۆنەکەش بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدرا پاش دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستەکان و مۆڵگەکانیان کەدرەنجام بەڵگەنامەوکەلوپەلی گرنگمان دەستبەسەرداگرت.
ڕوونیشی کردەوەکە هیچ شوێنێک بۆ تیرۆریستان پارێزراونیەو لەهەرکوێیەکدا بن ڕاویان دەنێین ولەناویان دەبەین.
ئەمەو پێشووتریش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کوشتنی 14 تیرۆریستیان ڕاگەیاند کە سەرقاڵی خۆتەقاندنەوەبوون ، ئۆپەراسیۆنەکەش بە گورزی ئاسمانی بەڕێوەچوو.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە فەرماندەی خەتەرناک لەنێوئەو داعشانەدابوون کە لەئۆپەراسیۆنەکەدا کوژران و مۆڵگەکانشیان تێکدراو دەستیشمانگرت بەسەر بەڵگەنامەی گرنگ و ئامێری پەیوەندکردن.