هەواڵگری 6 بازرگانی مادەهۆشبەرەکان لەچەند شوێنێکی بەغداد دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 3-09-2024, 11:04
  • +A -A

    بەغداد/INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی سەربە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی 6 بازرگانی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی بە ڕانمایی و سەرپەرشتیکردنی وەزیری بەرگری سابت عەباسی مەفرەزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانیان 6 بازرگانی مادەی هۆشبەردەستگیربکەن ، ئەویش پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد و نانەوەی بۆسەی تۆکمە و کۆششی هەواڵگری چڕ، کەدەرەنجام توانرا ئەوبازرگانانە بەکەلوپەلەکانیانەوەدەستگیربکەن .
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە تۆمەتبارەکان یاداشتنامەی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوەو پێی مادەی 28 ی مادەهۆشبەرەکان .
    بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوەکە تۆمەتبارەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون وڕێکاری یاساییان بۆ وەردەگیرێت.