بەغداد/INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت سەید موحسین مەندلاوی بۆکۆچی دوایی بریکاری مەڕجەعی ئایینی زانای پایەبەرز ئایەتوڵڵا سەید فازڵ حوسەینی میلانی نهێنی پیرۆزبێت پرسەی خۆی ئاڕاستەکرد.
مەندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە : بەغەم وپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانای ئیلاهی ئایەتوڵڵا سەید فازڵ حوسەینی میلانیمان پێگەیشت نهێنی پیرۆزبێت ، بەکۆچی دوایی ئەم زانا پایەبەرزە حەوزەی زانستی لەنەجەفی شکۆمەند و سەرجەم سەکۆئایینی و زانستیەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوت ، ئەم زانایە ژیانی پاکی خۆی بۆ خزمەتکردن و سەرخستنی ئایین و زانست تەرخان کردبوو ، لەپاش خۆشی کەلتوورێکی زانستی تێروتەژی جێهێشت کە نەوەکانی دوای خۆمان بەزیندوویی ڕایدەگرن.
وتیشی لەکاتێکدا کە پرسەی خۆمان ئاڕاستەی مەڕجەعەکانی
نەجەفی شکۆمەندوحەوزەی زانستی ودۆستان وباوەڕداران دەکەین بەگشتی لەهەمانکاتیشدا داواکارین لەخودای گەورە پلەکانی بەرزبکاتەوە ولەگەڵ ئەولیاو پیاوچاکان و پێغەمبەرو ئالوبەیتی پاکیزەی حەشری بکات و سەبووریش بەکەسوکاری ببەخشێت.