نهجهفی پیرۆز-INA- حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ دووشەممە، مەزارگهی پیرۆزی ئیمام عەلی لە نەجەفی پیرۆز بەشداریی نزیکەی 5 ملیۆن سەردانکەری لەساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) لە مەزاری ئیمام عەلی (د.خ) ڕاگەیاند.
حەیدەر ڕەحیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەزارگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو ڕایگەیاند" نزیکەی ٥ ملیۆن سەردانکەر یادی کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) له مەزارگهی ئیمام عەلی (د.خ) کردەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد" سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کاریان کرد بۆ ئاسانکاری بۆ چوونە ژوورەوەی سەردانکەران بۆ ئەنجامدانی سەردانەکە بۆ مەزاری ئیمام عەلی (د.خ) ومەزارگەکە نزیکەی یەک ملیۆن ژەم و نیو ملیۆن پەرداخ ئاوی دابەشکردووە". "
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای دەستەبەرکردنی سهردانی ملیۆنی ڕایگەیاند ژمارەی سەردانکەرانی شاری نەجەفی پیرۆز ئهم ساڵ لە ساڵانی ڕابردوو زیاترە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لە شاری نەجەفی پیرۆز تۆمار نەکراوە.
وتەبێژی لیژنەکە، فەریق میقداد میری، لەگرته ڤیدیۆیهكدا، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاند" چوار ڕۆژ لەمەوبەر، دەزگا ئەمنییەکان پلانێکی زۆر گەورەیان لە پارێزگاری نەجەف جێبەجێکرد بۆ یادکردنەوەی کۆچی دوایی پێغەمبەر محهمهد (سڵاوی خوای گەورە لەسەری و لهخانەوادەکەی بێت)، لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محهمهد شیاع سودانی و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش و وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، هەروەها بەشداری مەیدانەکەی لە پارێزگای نەجەف بهڕێوهچوو.