به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، ڕێنمایی نوێی سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەرکرد.
نوسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە- ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کرد، و لە میانی کۆبوونەوەکەشدا، پێشهاتەکان لە پڕۆژەکەدا پێداچوونەوەیان بۆ کرا، پێشکەوتنی قۆناغەکانی کارکردن تێیدا، و کاری لیژنە تازەپێگەیشتوەکان سەبارەت بە پڕۆژەکانی وزە، گاز، کارەبا و ئینتەرنێت، کەبەشێکی سەرەکی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە گەورەیە پێكده‌هێنن تاوتووێكران”.
ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆک وه‌زیران پێداچوونەوەی بەو ڕێژەی تەواوکردنەدا کرد کە لە دیزاینی ژمارەیەک پڕۆژەی تایبەتدا کە پەیوەست بوون بە پڕۆژەکەوە بەدەست هاتوون، لەوانە دیزاینە سەرەتاییەکانی هێڵی ئاسن، کە گەیشتووەتە 100% له‌تەواوبوون، هەروەها دیزاینی ڕێگا وشکانییەکان، کە 75% تەواوبووه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیران ڕێنمایی لایەنی داڕشتنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کردووە کە خشتەی مولكه‌كان بەدرێژایی ڕێڕەوی پڕۆژەکە دابنێت، و تێچووی نزیکی ئەو مولكانه‌ی (حکومی و تایبەت) دیاری بکات، هاوکات خشتەی کاتیی نزیکیش بۆ مولكه‌كان بەپێی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دیار بكات، هەروەها سکرتێری کەسی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنمایی كرد بۆ ئه‌وه‌ی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ سەبارەت بە ئامادەکردنی دیدگا بۆ دەستەبەرکردنی تەواوی ڕێڕەوی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بكات.
هه‌ر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ وەک وادەی دووەمین کۆبوونەوەی چواره‌كی بۆ ڕێگای گەشەپێدان لە بەغدا دیاری‌کرا، کە پێکهاتووە لە عێراق، قەتەر، ئیمارات، و تورکیا، هەروەها پێکهێنانی لیژنەیەک لە وەزارەتەکان بۆ دانانی دیدگای داهاتووی هەر وەزارەتێک سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و پێکهێنانی لیژنەیەکی دیكه بۆ دیراسه‌كردنی وه‌ربه‌رهێنانی وه‌زه به‌درێژای پرۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان، كه‌له وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و نه‌وت و گه‌یاندن و گواستنه‌وه و كار پێكبهێنرێت و له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری دیزاینه‌ر بۆ پرۆژه‌كه هه‌ماهه‌نگی بكا، جگە لەوەی ئاماژە بەوە كرد کە بانکی نێودەوڵەتی پێشوازی لە دەستپێشخەریی حکومەت دەکات بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بخرێتە ناو وەزارەتی پلاندانانەوە.