بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی فەرمی کۆی بڕی دزینی پارەی باج ئاشکرا دەکات، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوانەی دەستیان هەبووە لە ئاسانکاریی چهکەکاندا خراونەتە زیندانەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "کۆی گشتی بڕی دزینی پارەی پێشەکی باج دەگاتە سێ ترلیۆن و 800 ملیار و 57 ملیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەم بڕە پارەیە لەڕێگەی چهكهكانهوە لە هەژماری بانکی وەبەرهێنراو لە بانکەکان دزراوە و هی کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانی بیانییە".
ههروهها ئهوهشی وتی"هەموو ئەو ناوانەی کە ئاسانکارییان بۆ پرۆسەی دەرکردنی ئامرازەکان کردووە لەناو دەسەڵاتی باج دەستگیرکراون و ئێستا لە زینداندان، و کۆمپانیایەکی چینی لەنێو ئەو کۆمپانیایانەدا کە پارەی باجیان وهریگرتووه، دووپاتیکردووەتەوە کەهیچ نووسراوێك گواستنەوە نهیكردووه بۆ ڕاکێشانەوەی ئەم بڕە پارانە.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، حەیدەر حەنون، پێشتر دووپاتی کردبووەوە کە وەزارەتی دارایی و دەستەی گشتی باج بڕی پارهی دزی سهده پێداوین، وروونیشی كردهوه كهسەری گەندەڵی لهناو دزی سەدەدایه.