به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی فراكسیۆنی نەوەی نوێ، سروە عەبدولوەحید، دووپاتیکردەوە کە هێرشکردنە سەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، ئامانج لێی لادانی ڕێبازەکەیە لە گەندەڵی گرێبەستهكان، ئاماژەی بەوەشکرد كه زۆرێک لە ڕەخنەگرانی وئه‌وانه‌ی به‌توندی ره‌خنه له‌سودانی ده‌گرن، ئەو لایەنانهن کە زۆرترین سوودمه‌ندن لەم حکومەتە.
عەبدولوەحید لەڕاگهیهندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاده‌گه‌ینێت" هێرشکردن بۆ سەر سەرۆک وەزیران وەک کەسێک ئامانجی دیکەی لە پشتەوەیە، هەروەها لە ڕێگەی بەدواداچوونم بۆ دۆسیەی جوحی، زۆرێک لە ڕەخنەگرانی توندی سودانی ئەو لایەنانەن کە زۆرترین سوودیان لەم حکومەتە وەرگرتووە.
هه‌روه‌ها وتی" ئایا سەرقاڵکردنی ڕای گشتی بەم پرسانە ئامانج لێی لادانی سەرنج نییه لە گەندەڵی گرێبەستەکانیان یان فشارخستنە بۆ ئەوەی زیاتر بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهلایەن هەیە کاتێک قسە دەکەن متمانەم پێی نییە، چونکە مەبەستیان و ڕادەی گەندەڵییەکانیان دەزانم، بۆیە باشتره وایه بێدەنگ بن و ئه‌م بابەتە بۆ دەسەڵاتی دادوەری به‌جێبێڵن.
ئەو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" نازانم پرسی چاودێركردن و سیخۆریكردن، بۆچی سەرسوڕهێنەرە، چونکە زۆربەی سیاسەتمەداران هەموو جۆرە ئەپلیکەیشنێک بەکاردەهێنن بۆ دەربازبوون لە چاودێریكردن و سیخوڕی‌کردن، جەختیشی لەوە کردەوە کە جۆحی یەکێکە لەو بێزاركه‌ره ناسراوانەی وداهێنان ده‌كات له‌كاری بێزاركردن”.