بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە دەرگا بەرامبەر کۆمپانیاکانی وڵاتی فنلەندا واڵایە بۆ وەبەرهێنان لەهەموو بوارەکاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانس هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمدشیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فنلەندا لەلای عێڕاق انو ساریلا بەیاوەری شاندێکی کۆمپانیای وارتسیلای فنلەندی کە پسپۆڕە لەبواری پڕۆژەی وزە.
وتیشی کەلە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و چۆنێتی پەڕەپێدانیان کرا ، بەتایبەتی لەبوارەکانی سیاسی و تەکنەلۆژیای زانیاری و تەکنیکی نمرەیی هاوچەرخ.
هەروەها سەرۆک وەزیران جەختیلەوە کردەوەکە حکومەت بەرنامەیەکی تێروتەسەلی هەیە و دەرگای وەبەرهێنانیش واڵایە بۆ کۆمپانیاکانی فنلەندا بەتایبەتی کەرتی وزە کەلەوبوارەدا گرێبەستێکمان لەگەڵ کۆمپانیای وارتسیلا واژۆکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی وێستگەی سامەڕڕاوپێداگریشی کرد لەسەر ئەوەی کە پێویستە کاری تیادا بکرێت.