به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی ٤٧ تۆمەتباری بزووتنەوەی “قوربان” لە چوار پارێزگاریدا ڕاگەیاند.
ده‌زگاكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه" لە درێژەی بەدواداچوونی ده‌زگا ئاسایشی نیشتمانی بۆ فایلی جوڵە ڕەفتاره لارێبووهكان، بەتایبەتی بزووتنەوەی قوربان، و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست و چڕکردنەوەی تەکنیکی و هەوڵە مەیدانییەکان، مەفرەزەکانمان لە پارێزگای موسه‌ننا توانیان (٢٠) تۆمەتباری بزووتنەوەکە ده‌ستگیر بكه‌ن، لەنێویاندا ئەلعارف هه‌یه، کە ناوێکە بە تیۆریزانانی ئەم بزووتنەوەیە دراوە، یان بە مانای (پەیامنێر و بانگخواز) دێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد كهمەفرەزەکانیان لە پاڕێزگاكانی (زیقار، واست، و میسان) توانیان (27) تۆمەتباری سەر بە بزووتنەوەکە دەستگیربکەن، سەرجەمیان ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن و ڕێکاری پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر".
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە سەرەتای مانگی تەمووزی ڕابردوودا دزەکردنی ئەم بزووتنەوەیەی ڕاگەیاند، کە بە (العلی اللهیة)یش ناودەبرێت، بەو پێیەی ئەندامەکانی پەرە بە بیرۆکە لارێبووهكان دەدەن، وبهڕێگای تیروپشکه‌وه هەرکەسێ بۆی ده‌رچوو خۆی ده‌كوژێت به‌خۆ له‌سێداره‌دان."