شێخ حمودی بۆ یادی کۆچی دوایی پێغەمبەر محمد د.خ پرسەنامه‌یه‌ك ئاڕاستە دەکات

ناوخۆ
  • 2-09-2024, 16:20
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێڕاقی شێخ هومام حمودی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پرسەی خۆی ئاڕاستەی نەتەوەی ئیسلامی کردبەبۆنەی یادی کۆچی دوایی پێغەمبەرمان محمد د.خ.
    شێخ حمودی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی سڵاوی خودات لێبێت ئەی پێغەمبەری خودا ، بەکۆچی دواییت کارەساتبار بووین ، کارەساتی مردنت چەندە گەورەیە ، بەکۆچکردنت سروشی یەزدانی پچڕا، وتۆمان لە کیس چوو، تۆ میهرەبانیەکیت کە بە مرۆڤایەتی بەخشرای ، هەموو تەمەنت بە ڕێنمایی و پەروەرشکاری و پێشەوایی و پەندیاری و بەزەییبوون بەسەربرد، تواناو پلەوپێگەی مەزنی تۆ تەنها لەلای خوداو لای ڕاسپێردراوی ڕاستەقینەی خۆت عەلی کوڕی ئەبوتاڵبە.
    وتیشی جیهان لەم ڕۆژگارەدا زۆرپێویستی بەناسێنی تۆو کۆبوونەوەیە لە دەوری نوری پرتەوو بەدوکەوتنی ڕووناکیەکەت ، تاکو مرۆڤایەتی لەژێر ساباتی ئاشتی تۆدا بحەسێتەوە ،و تاریک و نووتەکی نەزانی بڕەوێتەوەو دوژمنکاری کۆتایی پێبێت.