بەغداد/ INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە عێڕاق میواندارێتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەکات لەساڵی 2026.
بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە بەفەرمانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئادحوسێن نوێنەری هەمیشەیی عێڕاق لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی محمد سمیر نەقشبەندی داواکاریەکی پێشکەشکرد بۆ ئەوەی عێڕاق میواندارێتی کۆبوونەوەی وەزاری ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بکات لە خولی 52 دا کەلەسەڵی 2026 دا دەبەسترێت ، ئەویش لەم خولەی 50 دا کەلە پایتەختی کامیرۆن یاوەندی دەبەسترێت.
وتیشی ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێشوازیان لەم داوایەی عێڕاق کرد و خرایە نێو ڕاپۆرتی خولی 50 ی ئەنجومەنەکەوە.
ئاماژەشی بەوەکردکە دواهەمین جار عێڕاق لەساڵی 1981 دا میواندارێتی ئەم ئەنجومەنەی کردووە، ڕوونیشی کردەوەکە کۆبوونەوەکان بەنۆرە لەنێوان کۆمەڵە هەرێمیەکان بەڕێوەدەچێت و کۆبوونەوەی 52 لەمیانەی کۆمەڵەی عەرەبیدا بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەدەرفەتێکی گرنگ بۆ عێڕاق و پێگەی عێڕاق هەژماردەکرێت.