بەغداد/ INA
دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە تۆمارکردنی 18 بوومەلەرزەی لەناو خاکی عێڕاقدا ڕاگەیاند.
دەستەی گشتی بوومەلەرزەزانی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ڕایگەیاند دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوکراوەی مانگانەی تایبەت بە چالاکی بوومەلەرزەزانی لەعێڕاق و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
هەروەها وتیشی کە ژمارەی گشتی بوومەلەرزەکان کەلە بوومەلەرزەزانی عێڕاقیدا لەم مانگەدا تۆمارکراون گەیشتووەتە 48 لەرزین ، ڕوونیشی کردەوەکە 18 یان لەناوعێڕاقدا ڕوویان داوەو 21یشیان لەناو ئێران لەنزیک سنووری عێڕاقدا ڕوویان داوە.
وتیشی کە 3 بوومەلەرزەش لەناوتورکیا لەنزیک سنووری عێڕاق وکەچی یەک بوومەلەرزەش لەناوسوریالەنزیک عێڕاق ڕوویداوە، هەروەها چوار بوومەلەرزەش لەناوکوێت نزیک سنووری عێڕاق و یەک بوومەلەرزەش لە کەنداوی عەرەبی ڕوویانداوە.