سەرۆک وەزیران چەند فەرمانێک دەربارەی یادکردنەوەی کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن د.خ لەنەجەفی شکۆمەند دەردەکات

سیاسی
  • 2-09-2024, 13:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانیدا بە تەواوکاریکردنی نێوان کۆششی خزمەتگوزاری و لایەنی ئەمنی لە زیندووڕاگرتنی شەهیدبوونی پێغەمبەر د.خ.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی هەستا بەسەردانیکردنی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ بەدووداچونکردنی ڕێوڕەسمی یادی شەهیدبوونی پێغەمبەر د.خ لەسەربێت لەنەجەفی شکۆمەند.
    سەرۆک وەزیران لەسەردانەکەیدا چاوی کەوت بەو ڕاپۆرتەی کە سەرۆکی لێژنەی ئەمنی باڵا وەزیری ناوخۆ پێشکەشی کردبوو لەڕێگای بازنەی تەلەفزیۆنی داخراوەوە دەربارەی ئامادەکاریە ئەمنیەکانی سەردانیکاران ، هەروەها پارێزگاری نەجەفی شکۆمەند و سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە بەرپرسی دۆسیەی گواستنەوە و سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاری وژمارەیەک فەرماندەی مەیدانی
    پوختەیەک لە کاروبارەکانی خۆیان پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کرد .
    سەرۆک وەزیران لەسەردانەکەیدا جەختیکردەوەسەر گرنگی پابەندبوون بە لایەنە پیشەییەکانی پڕۆسەکە و فەرمانیشیدا بەوەی کە کۆششەکانی خزمەتگوزاری لەگەڵ لایەنی ئەمنی ببنە تەواوکاری یەکدی لەپێناو پێشکەشکردنی وێنایەکی ئەرێنی  دەربارەی سەخاوەت و میوانداری عێڕاقیەکان و نیشاندانی سقامگیری و ئاسانکردنی ڕێچکەکانی خۆگەیاندن بە مەزارگە پیرۆزەکان.
    هەروەها سودانی ڕوونیشی کردەوەکە کۆششە بێوێنەکانی سەردانی چلەی ئیمامی حوسەین س.خ و ئەوسەرکەوتنەی کەبەدەستهات پێویستە سوودیان لێوەربگیرێت بۆ ئەم پڕۆسەیەش و کاری لێژنەکەش پشتیوانی لێبکرێت، هەروەها سودانی سەرجەم کۆششەکانی بەرزنرخاند کە بەرژەوەندی عێڕاقیان  خستەپێش بەرژەوەندیەکانی دیکە و ویست و خواستەکانی گەلیان بەلەبەرچاوگرت پێش شتەکانی دی.