به‌غدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، کۆمەڵێک ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە سه‌باره‌ت به‌ڕێوڕه‌سمی سەردانی ملیونی بۆ شاری نەجەفی پیرۆز.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە"ئەمڕۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەرکردنی سه‌ردانی ملیۆنی، لە ناوەوەی بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، سەرپەرشتی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانی گەشتی ڕێوڕه‌سمی سەردانکەران كرد كه‌لە ساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەری عه‌زیز محەمەدا (د.خ) به‌روه مه‌زاری ئیمام عه‌لی پێشه‌وای ئیمانداران سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌چن.
هه‌روه‌ها شەمەری کۆمەڵێک ڕاسپاردە ئاراسته‌كرد بۆ سەرخستنی ئەم سەردانە و کارکردن بۆ یەکخستنی هەموو توانا وهەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەردانکەران و هاوکاریکردنیان به‌ڕێگای سه‌ركێشی کاروانەکان و ئۆرگانەکانه‌وه، جەختیشیکردەوە كه‌بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پێکهاتەکانی پلانی ئەمنی بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنە نەمرە ده‌كات.