وەزارەتی ناوخۆ گه‌رانهوه‌ی 96%ی سەردانکەرانی عەرەب و بیانی ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 2-09-2024, 13:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، نزیکەی 96%ی ئەو سەردانکەرانەی عەرەب و بیانی كه‌بۆ به‌شداریكردن له‌ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی سه‌ردانی عێراقیان كردووه‌، گه‌راینه‌ته‌وه‌.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، عه‌مید میقداد میری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە ڕێگەی وردبینی و ئامارە پەسەندکراوەکانەوە، نزیکەی 96%ی سەردانکەرانی عەرەب و بیانی، له‌دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌ ئایینیه‌كانیان له‌ڕێوره‌سمی چله‌ی ماته‌منی ئیمام حوسێن سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت عێراقیان به‌جێهشتووه‌.  هه‌روه‌ها وتی" به‌ڵام تەنها 4% له‌م سه‌ردانیكارانه‌ دره‌نگ سه‌ردانی عێراقیان كردووه‌ و ئیقامه‌یان ماوه‌، بۆیه‌ به‌هه‌ڵ وه‌رده‌گرن و به‌شداری له‌یادی كۆچی دوای پێغه‌مبه‌ری عه‌زیزمان له‌ شاری نەجەفی پیرۆز ده‌كه‌ن.