بەغداد/INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بۆ یادی کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن د.خ پرسەی خۆی ئاڕاستەی نەتەوەی ئیسلامی کرد.
سەرۆک وەزیران لە توویتێکدا لەسەر ماڵپەڕی x کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە وتی لەیادی شەهیدبوونی سەروەری مرۆڤایەتی و دواهەمینی پێغەمبەران موحەممەد کوڕی عەبدوڵڵای ناسراوبە ڕاستگۆوئەمیندار د.خ پرسەی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم نەتەوەی ئیسلامی دەکەین.
وتیشی لەم یادەدا ماناکانی مرۆیی چاکڕەو وەردەگرین کەلە کەسایەتی پێغەمبەردا ڕەنگیدایەوە ، پەندو ئامۆژگاریش لە ژیاننامەکەی فێردەبین کەتاهەنووکە لە کانیاوە سازگارەکەی بەهاکانی باوەڕو دادپەروەری و میهرەبانی و لێبووردەیی هەڵدەگۆزین.