بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت سەید موحسین مەندلاوی پرسەی خۆی ئاڕاستەی گەلی عێڕاق وسەرجەم نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی کرد بۆ یادی کۆچی دوایی پێغەمبەری مرۆڤایەتی و میهرەبانی موحەممەد د.خ.
مەندلاوی لەبەیاننامەیەکداکە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە لەم ڕۆژەدا یادی شەهیدبوونی کۆتایی پێغەمبەران موحەممەد د.خ دەکەینەوە کەخودای پەروەردگار هەڵیبژاردووەووناردوویەتی بۆ سەرتاپای مرۆڤایەتی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی ئیسلام و ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای مرۆیی بە پرتەوی ڕووناکی یەکتاپەرستی.
هەروەها لەم بۆنەیەدا مەندلاوی داوای لەموسوڵمانان کرد کە بەردەوامبن لەسەر بەهاکانی پەیامی ئاسمانی کە پێغەمبەرمان سەروەری مرۆڤایەتی موحەممەد د.خ مژدەی پێداوە تاکو ڕێنموونی مرۆڤ بکات بۆ ڕزگاربوون لە تاریکونووتەکی بۆ پرتەوی نووری ئیمان.
هەروەها مەندلاوی لەبەیاننامەکەدا نزای لە خودای پەروەردگارکرد کە خێروخۆشی وڵاتمان بگرێتەوەو پاداشتمان لەم یادەدا فراوانتر ومەزنتربکات و شەفاعەتی پێغەمبەروئالوبەیتە پاکیزەکەیمان بەنسیب بکات.