سەرۆك وەزیران: حكومەت گرنگییەكی زۆر بە گواستنەوەی دیجیتاڵی دەدات

سیاسی
  • 1-09-2024, 21:46
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوونی لەگەڵ كۆمپانیای جیهانی بۆ نەرمەواڵەی نەخشەی گواستنەوەی دیجیتاڵی لە عێراق كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە نوێنەرانی كۆمپانیای ساب، كە پێشەنگە لە بواری  نەرمەواڵە  و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا پوختەی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە لە نەخشە رێگای گواستنەوەی دیجیتاڵی باسی لێوەكرا.
    سودانی جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە : عێراق بە دەیان ساڵە بەدەست شەڕ و گەمارۆوە دەناڵێنێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە قۆناغێكی هەستیاردا لە گەشەسەندنی تەكنەلۆژی و دەستپێكردنی قۆناغی دیجیتاڵی  جیهاندا داببڕدرێت ، كە وای لە حكومەت كرد گرنگییەكی زۆر بە گواستنەوەی دیجیتاڵی لەسەر ئاستی دەوڵەت بدات.
    ئاماژە بەوەشكراوە : لیژنەیەكی باڵاتر پێكهێنرا، كە بە شێوەیەكی شەخسی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات و ئەندامێتی وەزیر و سەرۆكی دەزگا پەیوەندیدارەكان، بۆ دیاریكردنی ئەولەویەتەكان كە وڵات بتوانێت بەهێز هەنگاو بنێتە پێشەوە لەم بوارەدا، ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستپێكردن بۆ ئەنجامدانی پێداچوونەوەی گشتگیر بەو شتانەی كە بەدەست هاتوون، بە ئامانجی بەهێزكردنی ئەوەی كە ڕاستە و لەسەری بنیات بنرێت.
    روونیشیكردەوە كە ئەو نەخشە ڕێگایەی كە لەلایەن كۆمپانیای ساب پێشكەش كراوە، ئامانجی بەهێزكردنی حوكمڕانییە، هاندانی گەشەی ئابووری، و باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتیەكانە لە ڕێگەی جێبەجێكردنی ستراتیژی تەكنەلۆژیا دیجیتاڵییەكان، ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێكی گشتی بۆ ژێرخانی دیجیتاڵی وڵات و لێهاتووییەكانی هێزی كار، و پلاندانانی ستراتیژی لە كەرتە گرنگەكاندا وەك چاودێری تەندروستی وفێربوون، وە كاركردن لەگەڵ حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیاوازەكان، بە مەبەستی بەهێزكردنی ڕێوشوێنی ئاسایشی ئەلیكترۆنی، و بەرزكردنەوەی هۆشیاری دیجیتاڵی لە سەرانسەری هەموو گروپە تەمەنییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : چارەسەرەكانی كۆمپانیاكە دەبێتە هۆی ڕێكخستنی كارەكان و بەرزكردنەوەی بەشداریی هاوڵاتیان، زیادكردنی شەفافیەت لە كەرتی ژێرخان و گواستنەوە، پاڵپشتی دەستپێشخەرییەكانی شارە زیرەكەكان، و ڕەخساندنی هەلی كار، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتیەكان و دڵنیابوون لە گشتگیری دیجیتاڵی بۆ هەموو هاوڵاتیان.