هەڵبژاردەی نیشتمانی لە دۆحە كۆتایی بە كەمپی مەشقەكانی خۆی هێنا

وەرزش
  • 1-09-2024, 20:56
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    هەڵبژاردەی نیشتمانی كۆتایی بە كەمپی مەشقەكانی لە دۆحە هێنا، دوایین مەشقەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناوەندەكانی مەشق و ڕاهێنانەكانی سەر بە زانكۆی قەتەر، پێش ئەوەی سبەی بەرەو بەسرە بگەڕێتەوە
    لە بەیاننامەیەكی یەكێتی تۆپی پێدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : مەشقەكانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەكە بە بەشداری (17) یاریزان ئەنجامدراوە و سنووردار بووە بە مەشقەكانی (رۆندۆ) دوای ئەوەی دوێنێ سەرجەم یاریزانەكان بەشدارییان لە یاری مەشق و ڕاهێنان بەرامبەر یانەی وەعب، جگە لە هەردوو گۆڵپارێز عەلی كازم و حسێن حەسەن.
    ئاماژە بەوەشكراوە :  لەوانەیە سبەی دووشەممە یاریزانان: حسێن عەلی، زیدان ئیقبال، دانیلۆ سەعد، ئەیمەن حسێن، ئیبراهیم بایش، میرخاس دۆسكی، ئەمیر عەماری، عەلی حەمادی و عەلی جاسم، پەیوەندی بكەن ،كە تیپی نیشتمانی یەكەم مەشقی خۆی لە بەسڕە ئەنجام دەدات بە بەشداریكردن لە یەكەیەكی مەشقی ئێواران لە مەدینەی ریازی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەشقەكان كراوەیە بۆ میدیاكان بۆ یەكەم (15) خولەك، بە مەبەستی مادەی فۆتۆگرافی (فۆتۆگراف) و ڤیدیۆ (ئینسێرتات)، و جگە لە ئەنجامدانی چاوپێكەوتن، لەكاتێكدا مەشقەكانی ڕۆژی سێشەممە بەتەواوی دادەخرێن، ودوا یەكەی مەشق و ڕاهێنانی كۆتایی (ئۆفیشال) لە یاریگای بەسرە كراوە دەبێت، بۆ یەكەم (15) خولەك، كۆمەڵێك چاوپێكەوتن دەكرێت لە كاتی یەكەی مەشقەكاندا لە ماوەی ڕێگەپێدراو.