بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی پشتڕاستیكردەوە عێراق پارێزگاری لە پۆلینكردنی قەرز و ئاستی یەدەگی دراوی بیانی كردووە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: لە نوێترین ڕاپۆرتدا كە دەزگای هەڵسەنگاندنی قەرزی ستاندارد و ئاند پوورز (S&P) بڵاویكردووەتەوە، عێراق هەڵسەنگاندنی قەرزەكانی لە B-/B بە ئاسۆیەكی جێگیر لە داهاتوودا دەپارێزێت، ئاماژەیە بۆ سەقامگیری دارایی و ئابووری لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد : پۆلێنكردنە نوێیەكە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی چاكسازییە ئابووری و داراییە بەردەوامەكانە كە وەزارەتی دارایی پەیڕەوی دەكات، ئەمە جگە لە پاراستنی ئاستی یەدەگی دراوی بیانی كە لە قەرزی دەرەكیی گشتی تێدەپەڕێت و جێبەجێكردنی پابەندییە داراییە دەرەكییەكانی دیكە لە ئەنجامی ئەو سەقامگیری نرخی نەوتی خاو.
ڕاپۆرتی ئاژانسەكە ئاماژەی بە ئەگەری باشتركردنی ڕیزبەندی قەرزی عێراق كردووە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەیەكی بەرزی گەشەی ئابووری، هەمەچەشنكردنی داهاتی دارایی گشتی نەوت و جگە لە نەوتی دەوڵەت، زیادبوونی پشكی داهاتی سەرتاسەری لە داهاتی نیشتمانیدا و بەردەوامبوونی ڕێوشوێنی چاكسازی لە سیاسەتی دارایی و ئابووریدا.