پەروەردە تەواوكردنی چاپكردنی تەواوی مەنهەجی قۆناغی سەرەتایی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-09-2024, 20:01
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    وەزارەتی پەروەردە تەواوبوونی چاپی تەواوی پرۆگرامەكانی خوێ،دن بۆ قۆناغە سەرەتاییەكانی راگەیاند،دووپاتیكردەوە كە دۆسیەكە بەبایەخ و گرنگدان و بەدواداچوونی راستەوخۆی لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وەرگرتووە،كە رێكارە گرێبەستەكان وخەرجكردنی پارەكانی خێراتر كردووە.
    وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:بەپاڵپشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەو و بەدواداچوونی ڕاوێژكاری پەروەردە لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت توانی زاڵ بێت بەسەر كێشەی دواكەوتنی چاپكردنی پڕۆگرامەكانی خوێندن و دواكەوتنی خەرجكردنی پارە، و ئامادەكارییەكی باشی بۆ ساڵی نوێی خوێندن كرد بۆ ئەوەی دۆخێكی فشار دروست نەكات لە پاڵپشتی سەرۆكی حكومەت ڕێكارەكانی بەڵێندەرایەتی خێراتر كرد و خەرجكردنی پارە لە وەزارەتی داراییەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە مانگی یەكەمی ئەمساڵەوە وەزارەت دەستی بە ڕێكارە گرێبەستییەكانی كردووە، پرسی چاپەمەنیش لە مانگی دووەمەوە دەستیپێكردووە و بە یەك لە دوای یەك لە مانگەكانی دواتردا،چاپخانەی تۆڕی میدیای عێراقی و چاپخانەكانی كەرتی تایبەت خراونەتە نێو چاپەمەنییەوە لە ڕێكارەكانی گرێبەستكردن بۆ چاپكردنی كتێب و مەنهەجی قوتابخانەكان.
    ووتیشی : بەهۆی ڕێكارەكانی پێشووەوە، وەزارەت توانی بە ڕێژەی 100% چاپكردنی پرۆگرامەكانی خوێندن بۆ قۆناغە سەرەتاییەكان تەواو بكات، هاوكات بابەت بۆ قۆناغە دواناوەندییەكان گەیشتە 90%، پرۆسەكەش بەردەوامە.