بەغدا - INA
وەزیری لاوان و وەرزش، ئەحمەد مبرقع، پیرۆزبایی لە پاڵەوانی عێراقی جیهان، جەراح نەسار كرد، بۆ بەدەستهێنانی میدالی برۆنز لە پێشبڕكێی پاڵنانی كێش، لە یارییەكانی پارائۆڵۆمپی پاریس 2024.
بەیاننامەیەكی كورتی وەزارەتی لاوان و وەرزش كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: مبرقع پیرۆزبایی لە پاڵەوان جەراح نەسار كرد كە میدالی برۆنزی بەدەستهێنا لە پێشبڕكێی پاڵنانی كێش، لە چوارچێوەی یارییەكانی پاریسی 2024ی پارائۆڵۆمپیدا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : مبرقع ئەم دەستكەوتە جیهانییە بۆ شاندی پارائۆڵۆمپیكی عێراق و بۆ یاریزان نەسار بەرزنرخاند، هیواخوازە یاریزانانی پارائۆڵۆمپی پاڵەوانمان لەم خولەی ئێستادا میدالی زیاتر بەدەستبهێنن، ئەمەش ئەوەیە كە هەمیشە بەڵێنمان پێداون.