بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ سێشەممەی داهاتوو دواخست.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: ئەنجوومەنی نوێنەران نۆیەمین خولی خۆی لە خولی دووەمی یاسادانان ئەنجامدا، كە سێیەم ساڵی یاسادانانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنە، بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەن بە وەكالەت و بە ئامادەبوونی 170پەرلەمانتار.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە سەرەتای دانیشتنەكەدا، ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای پێشنیاركراوی پاراستنی میراتی ڕۆشنبیری تەواوكرد كە لەلایەن لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و میدیاوە پێشكەشكرا، بەمەبەستی پاراستنی میراتی ڕۆشنبیری عێراق، پاراستنی یاسایی پێبدرێت وەك میراتێكی نیشتمانی، بانگەشە كردن و پاراستنی، وەرگرتنەوەی شتومەكی دزراو و بەقاچاخ بردراو، و ڕێكخستنی پرۆسەی فرۆشتن و بەدەستهێنانی موڵكەك وماڵی رۆشنبیری كەسی، و لە جێبەجێكردنی ئەوەی كە بەپێی ڕێكەوتنە نێودەوڵەتییەكان كە عێراق ئەندامیەتی داوایان لێدەكرێت.
ئەنجومەنەكە دەستیكرد بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای فڕۆكەوانی مەدەنی كە لەلایەن لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانەوە پێشكەشكرابوو، كە ئامانجی دەستەبەركردنی سەربەخۆیی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی و جێبەجێكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتننامەی شیكاگۆ سەبارەت بە سەلامەتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەوانی مەدەنی بەپێی دوایین هاوپێچەكان كە لێیەوە دەرچوون، و هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەكان لە بواری فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی چ لایەن تەكنیكی چ لەلایەن بازرگانی،بە مەبەستی ڕێكخستنی بڕگەكانی هێلیكۆپتەرەكان و دیاریكردنی ئەركەكانی دەستەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی یەكێتیی ئابووریی نێوان وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی ژمارە (169)ی ساڵی 1963ی تەواوكرد كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشكرابوو، بەو پێیەی هیچ سوودێكی تێدا نییە كۆماری عێراق بەردەوامە لە بەشداریكردن لە ڕێككەوتنەكە، ڕوونیشیكردەوە ئەنجومەن خوێندنەوەی ڕاپۆرتەكەی دواخست و تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای هەمواركردنەوەی دووەمی یاسای دەستەی باڵای حەج و عومرەی ژمارە (23)ی ساڵی 2005 كە لەلایەن لیژنەی ئەوقاف و عەشیرەتەكان پێشكەش كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەنجومەن خوێندنەوەی ڕاپۆرتەكەی تەواوكرد و گفتوگۆی لەسەر ڕەشنووسی یاسای تەندروستی دەروونی كرد كە لەلایەن لیژنەكانی تەندروستی و ژینگە و یاساییەوە پێشكەشكرابوو.