سەرۆك وەزیران كۆمپانیا راوێژكارییەكان دڵنیا دەكاتەوە لە پێویستی دابینكردنی پێداویستییە تەكنیكی و ئابوورییەكانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان

ئابوری
  • 1-09-2024, 17:10
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێویستی دابینكردنی پێداویستییە تەكنیكی و ئابوورییەكانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بۆ كۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمن بۆ ڕاوێژكاری پشتڕاستكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە نوێنەرانی كۆمپانیای ڕاوێژكاری ئۆلیڤەر وایمن بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كرد، لە چوارچێوەی بەدواداچوونەكانی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق و پێشكەوتنی كاركردن تێیدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك ڕاوێژكار.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی پێداچوونەوە بە ژمارەیەك ڕێڕەو بوو بۆ بەدواداچوون بۆ پێشكەوتنی قۆناغەكانی جێبەجێكردن بەپێی خشتەی كاتی بۆ بەشەكان.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە  بەپێی بەیاننامەكە : كە دەزگای ڕاوێژكاری پێویستە گرنگی بە دابینكردنی پێداویستییە تەكنیكی و ئابوورییەكانی پڕۆژەكە بدات، ئەمەش ڕۆڵی سەرەكییەكەی لە ئابووری عێراق و ناوچەكەدا پشتڕاست دەكاتەوە.