بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت ئەنجامدا.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە (9)ی خولی دووەمی یاسادانانی ئەنجامدا، كە سێیەم ساڵی یاسادانانە لە چوارچێوەی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەكاندا، بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەن بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت دانیشتنەكەی كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد ژمارەی ئامادەبووان 170 پەرلەمانتار بوو.