بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید دابەشكردنی ڕاستەوخۆی مووچەی خانەنشینانیان بۆ مانگی ئەیلول ڕاگەیاند.
بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تسایداهاتووە : بانكەكە دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئێستای مانگی ئەیلول لە ڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دابەشكردنی مووچە بەسەر خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەستیپێكردووە، ئەو خانەنشینانەی كە نامەی كورتیان پێدەگات دەتوانن بچن لە هەر شوێنێكەوە موچەكانیان وەربگرن.
لای خۆیەوە بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئەیلول بەرزكراوەتەوە.
بانكەكە داوای لە سەرجەم سودمەندان كردووە سەردانی لقەكانی بانك و نوسینگەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی دارایی خۆیان.