بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند:- کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.
"عەوادی " لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- حکومەت بە پشتبەستن بە پابەندبوون و بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی،ئامانجی ڕێگریکردنە لە چەواشەکارییەکان، لەوانەش ئەو زانیارییە نادروستانەی کە بڵاو دەکرێنەوە، کە هەندێکیان تۆمەتبارکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتن سەبارەت بە پرسەکان .
عەوادی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش دەخاتەروو :- کە حکومەت جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و هەموو جۆرەکانی سەرپێچیکردنی یاسا دەکاتەوە،لەم ڕوانگەیەشەوە بە هاوکاری بەردەوام و نزیک لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان و بەپشت بەستن بە وریایی و هۆشیاری هاوڵاتیان، کە ناچینە ژێر کاریگەری ئەو کەسانەی کە ڕاستییەکان دەشێوێنن و بە ئەنقەست بیروڕای گشتی بەلاڕێدا دەبەن.
روونیشیدەکاتەوە :- کە کەسانێک هەن کە کاردەکەن بۆ ڕاکێشانی حکومەت و سەرقاڵکردنی بەبابەتی ناڕاست ، بۆیە حکومەت کار لەسەر ڕێوشوێنی یاسایی و کاریگەر دەکات بۆ جێبەجێکردنی یاسا، هەروەک لە دوو ساڵی کارکردنی ڕابردووی حکومەت بەهێزی ئیرادەی نیشانداوە، هەروەك حکومەت ئیرادەی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان،بەبێ گوێدانە فشار و دەرئەنجامەکان.