بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای دانیشتوانی کرد، هاوکات چەند بڕیارێکی پەیوەست بە سەرژمێری داهاتووی دانیشتوان دەرکرد، لەوانە قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی20 و 21ی تشرینی دووەمی داهاتوو، بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان.
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووانی کرد،بۆ بەدواداچونی ئەو ئامادەکارییانەی کە دەکرێن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دوای گوێگرتن لە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی دەستەی گشتی ئامار و ئەو تێبینیانەی کە دەبێت لە ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان ڕەچاو بکرێن،کۆبونەوەکە کۆمەڵێک بڕیاری پەسەندکرد وەک ئاسانکاری بۆ پرۆسەی ئامادەکاری و مەشقکردن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری،لەوانە:-
◾- بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق لە ڕۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی داهاتوو، کە ڕۆژی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوانە.
◾- چارەسەرکردنی داواکاریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاهێنانی کارمەندانی بەشی ئامار بۆ پرۆسەی سەرژمێری.
◾-پاڵپشتیکردنی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ پڕۆسەی سەرژمێری لەڕێگەی ئامادەکردنی هۆڵەکانی خوێندن بۆ مەشق و ڕاهێنان، هەروەها سەنتەری لاوان لەڕێگەی وەزارەتی لاوان و وەرزشەوە.
◾- پەلەکردن لە دابینکردنی داواکارییە داراییەکان و تەرخانکردنی بۆ پڕۆژەی سەرژمێری.
◾-میوانداریکردنی سەرۆکی دەستەی ئامار و زانیاری جوگرافی لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ هەمواری یاسای فێرکردنی ناچاری ژمارە 118ی ساڵی 1976،هەروەها پشتیوانیکردن لە دەستەی کارگێڕی بۆ بنبڕکردنی نەخوێندەواری لە پارێزگاکان،و دابینکردن و تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆی.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- ڕاپۆرتێک لەسەر کۆی ئەو ڕێکار و پێوەرانە پەسەند کرا کە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانەی کە لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان دەرکراون سەبارەت بە پرسی دانیشتوان، کە لەلایەن دەستەی ئامار و زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان دەرچوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات